سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت دەگەڕێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرد.
مەبەست لە سەردانەکەی سودانی، گفتووگۆ بوو لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبیدا لە بارەی، پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم، مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و سەرژمێری گشتی.
سەردانەکەی سودانی ئەم دیدارانەی لە خۆ گرتبوو:
■ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
■ دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
■ دیدار لەگەڵ بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی.
■ دیدار لەگەڵ بەرپرسی کۆمەڵی دادگەریی عەلی بابیر.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری ئەو هێز و پێکهاتانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
■ دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشوو لە شاری سلێمانی.
■ دیدار لەگەڵ بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید.
■ دیدار لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەلاح الدین بەهائەدین.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی عەلی حەمەساڵح.