عێراق بۆ هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم بڕیاریدا



وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و هەرێمی کوردستان لە بواری نەوت و گەیاندنی بەرهەمهێنان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت كۆبوونەوە، وەزیری نەوت دەڵێت: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە هەژمارێکی تایبەتەوە و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدراڵی.

وەزارتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە عتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی لیژنەكە كرد بۆ تاوتوێکردنی پرسی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و هەرێمی کوردستان لە بواری نەوت و بەرهەمهێنان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

ڕاشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆیە لە پرسە هاوبەشەکانی پەیوەست بە وەزارەتی نەوت و لیژنەی دارایی، بەتایبەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، هەروەها بەپێی بڕیاری حکومەت لە ماوەی 60 ڕۆژدا لیژنەیەك لە هەردوو وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێكدەهێندرێت و بڕی نەوتی خاوی هەرێم لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە وەردەگیرێت و داهاتەکانی بۆ بودجەی فیدڕاڵی دەڕوات.

وەزیری نەوت وتیشی، “کۆمپانیای سۆمۆ لایەنی رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە هەژمارێکی تایبەتەوە و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدڕاڵی”.

ئاشكراشی كرد، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتەکەی بەشێوەی پێشینە دەدرێت.

لای خۆیەوە، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تاوتوێ دەکەن بە ئامانجی رێكخستنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و هەردو لایەنەوە خواستیان هەیە بۆ رێكخستنەوەی ئەم گرێبەستانە.

د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق، بڕیاردرا 16 دۆلار وه‌ك تێچوی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌شێوه‌ی پێشینه‌ بدرێته‌ هه‌رێم تا هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ده‌شڵێت، “چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری ئه‌م بڕگه‌یه‌ی یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بگاته‌ په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.

سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟
پێت سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟
بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
دوات بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
پەیوەنیدر