سودانی گەیشتە سلێمانی



سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوای سەردانەكەی بۆ شاری هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە سلێمانی و لە فڕۆكەخانەی شارەكە لەلایەن سەرۆكی یەكێتی و بەرپرسانەوە پێشوازی لێكرا.

پەیامێری (خەڵك) لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە سلێمانی بە یاوەری چەند بەرپرسێكی كابینەكەی و لەلایەن هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێماتی پێشوازی لێكرا.

ڕاشیگەیاند، دوای پشوویەكی كورد لە هۆڵی پێشوازی تایبەتی فڕۆكەخانە، بڕیارە سودانی بچێتە دەباشان و لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال، تاجەگوڵینە دابنێت و دواتر لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.

هەربەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سودانی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبەكانی دیكە كۆببێتەوە و تەوەری كۆبوونەوەكانیش بریتین لە پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.

بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
پێت بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
حزبە کوردییەکان لە کەرکوک داوایەک لە خەڵک دەکەن
دوات حزبە کوردییەکان لە کەرکوک داوایەک لە خەڵک دەکەن
پەیوەنیدر