نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی میسر لە عێراق و کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێم له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مەحمود فاروق یوسف، کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
باس لەوەشکراوە: له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بوارەكاندا، به‌تایبه‌تیش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه. لهمبارەیهوه، باس له جووڵه و ئاستى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسرى عه‌ره‌بی، كرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو: هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
لە لایەکی دیکەوە نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ئالبرێشت فۆن ڤیتكه، كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئەوەش هاتووە: له دیدارێكدا كونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سه‌رسامیى خۆى به ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا نیشان دا.
“هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناغى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان، تاوتوێ كرد”، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوەکە.
دەشڵێت: “هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش، به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن، كرده‌وه”.
باس لەوەشکراوە: “له مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى”.