بێستون فایەق: بافڵ تاڵەبانی بە پڕۆژەوە لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە



راوێژکارێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایدەکات، کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سودانی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و سەرژمێری و بودجە و مووچەی خەڵکی هەرێمە. دەشڵێت، “یەکێتی پڕۆژەی خۆی هەیە وەک هێزێکی سیاسی کاریگەر لە عیراق و هەرێمی کوردستان”.

بێستون فایەق، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند: “سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سلێمانی سەردانێکی سیاسی گرنگە و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگی وەک مووچە و بودجە و سەرژمێری گشتی عیراق و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم تاوتوێ دەکەن”.

دەشڵێت: “پێدەچێت یەکێک لە پرسەکانی دیکە کە سەرۆک وەزیران لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی دەکەن، پرسی جارێکی دیکە کاندیدبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق بێت بۆ ئەو پۆستە، چونکە روونە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزێکی کاریگەرە لە هەرێم و عیراق و تەنانەت ناوچەکەش، لەم رونگەیەشەوە پشتیوانی یەکێتی بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق گرنگە”.

لەبارەی هەڵوێستی یەکێتیی و تەئکیدکردنەوە لە جێبەجێکردنی تەوتین، بێستون فایەق رایگەیاند: “سەرۆکی یەکێتی نایەوێت جارێکی دیکە لەژێر ناوی هەژماری من مووچەخۆرانی هەرێم مافەکانیان بخورێت، وەک چۆن لە رابردوودا بەناوی پاشەکەوت و لێبڕین و چەندین ناوی دیکە مووچەخۆرانی هەرێم مافەکانیان خوراوە”.

باسی لەوەشکرد: بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت لە چوارچێوەی تەوتین، پارێزگاری لە مافی مووچەخۆرانی هەرێم بکات و رێگا نەدرێت جارێکی دیکە مووچەخۆرانی هەرێم رووبەڕووی پاشەکەوت و لێبڕین و نەدانی مووچەکانیان ببن، بێگومان ئەم پرسەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق باسدەکرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەسەردانێکی چاوەڕوانکراو گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لێکرا و بڕیاریشە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا: مەترسی هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەرمان
پێت وەزیری بەرگری تورکیا: مەترسی هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەرمان
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی ئاشکرا کرا
دوات ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر