هێزەکانی ئاسایش سەرجەم خاەن مۆلیدەکانی ناو شارۆچکەی چەمچەماڵیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بە فەرمانی ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سەنتەری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران.
ڕوونیشیکردەوە کە دەستگیرکردنی خاوەن مۆلیدەکان بە بڕیاری دادوەر و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواوە دەستگیرکراون.
ئەمەش دوای ئەوە هات دوێنێ قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ خاوەنی مۆلیدەکان دەکردووە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ پابەندنەبوونیان بە کارکردن بە مۆلیدەکان.