پێشەوا هەورامانی: گەشبینین ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ باش دەبێت



پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بایەخی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشە، گەشبینین ئەنجامی باشی دەبێت”.

پێشەوا هەورامانی بۆ میدیای پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، “هاتوچۆ و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەبووە، بۆیە هاتنەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە”.

وتیشی: “کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک بەردەوام بووە و کۆمەڵێک بابەت باس کراوە، هەروەها سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی وت دەبێت بابەتی مووچە لە هەموو کێشەیەکی دیکە جیا بکرێتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، هەروەها سەرۆک وەزیران، داوای لە سوودانی کرد، لایەنی سێیەم کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە بێتە ناو گفتوگۆکەوە، بۆئەوەی ئەوان ڕوونی بکەنەوە کە تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت چەندە، وتیشی: ئەو لایەنە زوو دیاری بکرێت و دەستبەکار بن تا کاری خۆیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن”.

پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: “سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی وتیەتی، ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی بە گەنجینەی عێراق گەیاندووە، کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 21 ملیار دۆلار زیان بە عێراق کەوتووە”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنی بۆ بابەتەکان هەبوو، بۆیە گەشبینین دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجامی باشی دەبێت”.

جەختیشی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دا کە هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە هەمواری بودجە، کە ئەمە لەسەر داوای مەسرور بارزانی بوو، پێی وتووە، مووچە ماف و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، لە بەرامبەریشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان چی لەسەر شان بێت دەیکات”.

سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران
پێت سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران
کاروان یاروەیس: بنەمای سەرەکی تەوتین ئارەزوومەندانەیە نەک ناچاری
دوات کاروان یاروەیس: بنەمای سەرەکی تەوتین ئارەزوومەندانەیە نەک ناچاری
پەیوەنیدر