کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پلەی گەرما دادەبەزێت و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە ٥ پلەی سیلیزییە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت .
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢١ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٢ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى