سوودانی گەیشتە هەولێر



سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشطە هەولێر و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرد.

بڕیارە سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبیدا پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم، مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و سەرژمێری گشتی تاوتوێ بکات.

دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هەمان ئەو دۆسێیانەوە دەچێتە سلێمانی و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
وتەبێژی یەکێتی: لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارن لە پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا
دوات وتەبێژی یەکێتی: لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارن لە پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا
پەیوەنیدر