ئیخڵاس دلێمی: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی 10 خەرجدەكات
ئەمڕۆ سێ شەممە، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مانگی 10 خەرجدەكات.
هاوکات هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەكە ئاشكرادەكات.
ئیخڵاس دلێمی ڕاشیگەیاند، ناردنی مووچە پێویستی بە گواستنەوە (مناقلە) كە ئەوەش بە واژووی وەزیری دارایی عێراق هەیە لە پشكی هەرێم بگوازرێتەوە و كێشەی مووچە چارەسەردەكات و جگەلەوەش مانگانە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشی” چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 10 خەرجبكات”.
پەیوەنیدر
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر
دوو ژن لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دران
كانونی یهكهم 4, 2024
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر