فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی موەلیدەکان دەرکرا



قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا.

خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای موەلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەوە، بۆیە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە بڕیاری بەڕێز دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکان دەرکرد.

خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ داوای پارەی زیاتر دەکەن و دەڵێن هەموو رۆژێک لە کاتژمێر (5:00)ـی ئێوارە تا کاتژمێر (1:00)ـی بەرەبەیان دەبێت کار بە موەلیدەکان بکەین، بەڵام بەو شێوەیە گرفت بۆ موەلیدەکانمان دروست دەبێت و لەهەمانکاتیشدا نرخی گاز گرانە.

 

 

مووچە دوادەكەوێت … مامۆستایان و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن
پێت مووچە دوادەكەوێت … مامۆستایان و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن
هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
دوات هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
پەیوەنیدر