ڕۆژێكی دیكە كرا بە پشوو



بەبۆنەی بەڕێوەچوونی یاری نێوان عێراق و ئوردن پارێزگاری بەسرە بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە بكاتە پشووی فەرمی.

پارێزگاری بەسرە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پشووەکە بەبۆنەی یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ئوردنە و بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتە لە بەردەم هاندەرانی عێراق تا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.

یاری نێوان عێراق و ئوردن لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 لە شاری بەسرە لە کاتژمێر 7:15 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی 14ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو (20 و 21ی 11ی 2024) بەبۆنەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانەوە لە تەواوی عێراق و هەرێم پشوو دەبێت.

بۆ لەمەودوا دەبێت خاوەنی کارتی بانکی بیت
پێت بۆ لەمەودوا دەبێت خاوەنی کارتی بانکی بیت
ماوەی 90 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی مام جەلال تێدەپەڕێت
دوات ماوەی 90 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی مام جەلال تێدەپەڕێت
پەیوەنیدر