بۆ لەمەودوا دەبێت خاوەنی کارتی بانکی بیت



بەڕێوەبەرایەتییەک داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەدوای 12/1 وە کارتی بانکیان پێبێت لەبری پارەی کاش و دەڵێت”گەر کارتی بانکییان نەبێت مامەڵەکانیان ڕایی ناکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە پێێ ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم لە بەرواری ٢٠٢٤/١٢/١و ڕۆژانی داھاتوو بە ھیچ جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان وپارێزگای ھەڵەبجەو ھەردو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وڕاپەڕین کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت بەڵکو تەنھابە پارەدانی ئەلکترۆنی لەڕێگەی ئامێری (POS)دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ ڕاپەراندنی کارەکانیان لەو ناوجانەی کە ئاماژەی پێدرابوو، مامەڵەی دەرهێنانی کارتی بانکی بکەن و دەڵێت” بۆ ئەوەی کارەکانتان بۆڕایی بکرێت وببن بەخاوەنی کارتی زانیاری، پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی (Visa card—Master card ) بێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەشی روونکردۆتەوە، هەر هاووڵاتییەک کارتی بانکی ئاماژە پێدراوی پێنەبێت بەهیچ شێوەیەک سەردانیان نەکەن چونکە کارەکانیان بۆ ڕایی ناکرێت.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، لە هەرێم هێشتا سیستمی بەبانکیکردن لە قۆناغە سەرەتاییەکاندایە و زۆرێک لە هاووڵاتیانی هەرێم هیچ زانیارییەکیان لەسەر دروستکردنی کارتی بانکی و کردنەوەی هەژمار نییە، ئەوەی هەبووە تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت کار بەو سیستمە کراوە و لەو شوێنانەی زانیارییەکانیان پڕ دەکردەوە هەژمارێکی بانکی دەکڕدرا و بەکاردەهات.

مەسرور بارزانی: پێویستە شایستە دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێم دابین بكرێت
پێت مەسرور بارزانی: پێویستە شایستە دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێم دابین بكرێت
ڕۆژێكی دیكە كرا بە پشوو
دوات ڕۆژێكی دیكە كرا بە پشوو
پەیوەنیدر