حەج و عومرەی هەرێم: ئەوەی ئەمڕۆ پارە نەدات کەسی دیکە لە شوێنی دادەنرێت



بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 نووسیوە و ناویان گەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پارەکە کە چوار ملیۆن دینارە رادەستی بانک نەکەن، ئەوا لە جێگەیان یەدەگەکان بە پێی ریزبەندی دادەنرێن.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، پێویستە دەرچووانی حەجی ئەمساڵ تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرێتییەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارەکان بکەن و پاش ئەوەی پسوڵەیان بۆکرا بەشی یەکەمی پارەکە رادەستی بانک بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی قبوڵکراوی هەبێت، ئەوا لەبەردەم لیژنە هۆکارەکانی رووندەکرێتەوە و دەسەلمێندرێت و بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر نا جارێکی دیکە وادەکە درێژناکرێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، بەشی دووەمی پارەکە دیارینەکراوە، بەهۆی ئەوەی جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە کە تێچووی حەج چەند دەبێت و بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت و پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش لە نزیک نرخەکانی پاردا بمێنێتەوە.

“عێراق دووبارە لیستی مووچەی گەڕاندەوە بۆ هەرێم”
پێت “عێراق دووبارە لیستی مووچەی گەڕاندەوە بۆ هەرێم”
کۆمەڵێک پرۆژە 250 ملیار دۆلار سەرمایەی بیانی بۆ عێراق ڕادەکیشرێت
دوات کۆمەڵێک پرۆژە 250 ملیار دۆلار سەرمایەی بیانی بۆ عێراق ڕادەکیشرێت
پەیوەنیدر