کۆمەڵێک پرۆژە 250 ملیار دۆلار سەرمایەی بیانی بۆ عێراق ڕادەکیشرێت



حکومەتی عێراق پلانی هەیە لە ڕێ خستنەگەڕی کۆمەڵێک پرۆژەوە نزیکەی 250 ملیار دۆلار سەرمایەی بیانی بۆ ناوخۆی وڵات ڕابکیشێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، حەیدەر مەکییە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، عێراق بەنیازە لە ڕێ کۆمەڵێک پرۆژەوە نزیکەی 250 ملیار دۆلار سەرمایەی بیانی بۆ ناوخۆ ڕابکێشێت کە کەرتەکانی وزەی نوێبووەوە، شاری پیشەسازی و کشتوکاڵی، تۆڕەکانی هێڵی ئاسنین، خوێندن، پەیوەندییەکان و گەشتوگوزار دەگرنەوە.

مەکییە ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو پێداویستییەکانی 103 هەلی وەبەرهێنان و پرۆژەکانی داهاتوو ئامادەکراون و دەکرێت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نزیکەی 250 ملیار دۆلار بڕژێننە عێراقەوە.

ئەم پلانەی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانیشی بۆ خستنەوەگەڕی 249 پرۆژەی دیکە دەستیانپێکردووە کە پێشتر بەهۆکاری جیا ڕاگیرابوون.

هەرچەندە دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیی لە ساڵی 2006ەوە دامەزراوە، بەڵام لەو کاتەوە تا 2022 قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی 35 دۆلاری تێنەپەڕاندبوو. بە وتەی مەکییە، پاش کۆمەڵێک چاکسازیی کارگێڕی و تەکنیکی، گۆڕانکاریی بەسەر چالاکییەکانی دەستەکەدا هات و تا حوزەیرانی ڕابردوو 69 ملیار دۆلار سەرمایەی بیانییان بۆ عێراق ڕاکێشاوە.

حەج و عومرەی هەرێم: ئەوەی ئەمڕۆ پارە نەدات کەسی دیکە لە شوێنی دادەنرێت
پێت حەج و عومرەی هەرێم: ئەوەی ئەمڕۆ پارە نەدات کەسی دیکە لە شوێنی دادەنرێت
عەتوان عەتوانی: ئەگەری کورتهێنان لە خشتەی بودجەی 2025 هەیە
دوات عەتوان عەتوانی: ئەگەری کورتهێنان لە خشتەی بودجەی 2025 هەیە
پەیوەنیدر