عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 ە و ئەگەر کورتهێنان هەیە.
عەتوان عەتوانی، لە لێدوانێکدا باسی لەوەشکردووە، حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2025، ئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدان و زیادكردنی داهاتە نانەوتیەكان و سەقامیگری زیاترە لە ئابووری وڵاتدا.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە، “بودجەی بەكاربردن خەریكە درێژدەبێتەوە بۆ بودجەی وەبەرهێنان، ئەوەش بارگرانی بۆ بودجە زیاددەكات و ئامانجەكانی سنوردار دەکات، بۆیە پێویستمان بە داهاتی نانەوتی زیاترە”.
بە وتەی عەتوان عەتوانی، حكومەت بەردەوامە لە گێڕانەوەی ئەو قەرزە دەرەكییانەی لەسەریەتی، لەبەرامبەر ئەوەدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە هەندێكی دیکەش لە قۆناغی دەستپێكردندان كە ئەمانەش کاریگەریی هەبووە لەسەر بودجە و خەرجییەكانی هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو کورتهێنان لە بودجەدا هەبێت.