ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا، نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی 100 دۆلار بوو بە 160 هەزار دینار.
ئەمە دووهەم جارە لە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەدا نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت.
هەرچەندە بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕێوشوێنی بۆ نزمكردنەوەی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا كاریگەریی لەسەر بازاڕەكان نەبووە.
بەپێی زانیارییەكان، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەندی بە گووشارەكانی ئەمریكاوە هەیە لەسەر حكومەت و بانكی ناوەندی عێراق بۆ ڕێگری لە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ.