ساڵی داهاتوو قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عیراق لادەبرێت



چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو، رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عیراق دەربكات.

زەهرە بیجاری سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،  سەرجەم رێكار و رێوشوێنەكانی حكومەتی عێراقییان لە بواری دەریایی رونكردووەتەوە و داوایانلێكردووە، چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە كە لە هەموو ڕوویەكەوە زیانی زۆری لێكەوتوووەتەوە، بەتایبەتیش لە بواری ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری.

لەو چوارچێوەیەشدا مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوو لە كۆبوونەوەی دووەمدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی، بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە بەتایبەتیش كە عیراق یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوەكە.

 

ژنێکی تەمەن 40 ساڵان بە دەستی پیاوەکەی کوژرا
پێت ژنێکی تەمەن 40 ساڵان بە دەستی پیاوەکەی کوژرا
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
دوات ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
پەیوەنیدر