شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن و دەشڵێت: سبەینێ لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك باران هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو تا درەنگانی شەو شەپۆلی باران بارین ماوە بەزۆریش بۆ بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەرین بەشێوەی تاوە.
ڕاشیگەیاند، سبەی سێ شەممە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور تا هەوری دەبێت بەهۆی بەرزی شێ ئەگەر هەیه لەکاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆدا بەتایبەت سنوری ناوچەی شاخاوییەکان زیاتر بارانی کاتی و کەم ببارێ لەکاتەکانی ئێواره و بەولاوە ئەم دۆخە تەواو کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانی چوار شەمەوە بەولاوە ئاسمانی ناوچەکان بەگشتی دەگۆرێتەوە بۆ ساماڵ و خۆرەتاو، هەروەها خێرایی با لەڕۆژانی داهاتودا لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت بەزۆریش لەسەرخۆیە.
وتیشی، “بەهۆی کاریگەری بارسته هەوایەکی لاوازی ساردی باکوور ئەگەری دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە بەتایبەت لەشەوی چوار شەممە و بەولاوە بەڕێژەی 2 تا 5 سیلیزی کاریگەری ئەم دابەزینەش بەگشتی شەوانە و بەیانیان بەدی دەکرێ و هەست بە سەرما دەکرێت”.