بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.
پێشتریش، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا (COP29) بەرەو باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.
وتیشی، “نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێ شهممه بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات، که بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکهوتهكانی گۆڕانی ئاووههوا، بهڕێوهدهچێ”.