بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە، پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەوام ڕادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكەن.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوورووبەری دەکەین، کە سبەی سێ شەممە 12ی تشرینی دووەم، دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگرین مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی نەکەین”.
ڕاشیگەیاندووە، سبەی ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان (رائد-هاوژین عەبدوڵا) دەکەین، کە ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ بەرزڕاگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبوردەیی لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین.