شاندی باڵای ئەمنی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئێران ڕێككەوتن



شاندی باڵای ئەمنی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئێران لە تاران كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بنەماكانی ڕێككەوتنی ئەمنی هاوبەش و جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی ماونەتەوە و ستایشی عێراق و هەرێم كرا لەسەر پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.

نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویكردەوە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و شاندی یاوەری لە تاران لەگەڵ د. عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبوونەوە

لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە تەوەرەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و وردەکاری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کرا، ئەمە جگە لەوەی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری ئەمنی و سیاسی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لەسەر پێویستی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە بواری هەماهەنگی ئەمنی کرایەوە، کە بووە هۆی دامەزراندنی سەقامگیری ئەمنی لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە.

کۆبوونەوەکە بە ڕێککەوتن لەسەر بنەماکانی دیاریکراو لە ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەش و جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی ماونەتەوە کۆتایی هات و لایەنی ئێرانی هەروەها ڕۆڵی حکومەتی عێراقی بە نوێنەرایەتی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بەرز نرخاند هەروەها ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و پابەندبوون بەو مەرجانەی، کە لایەنی عێراقی و ئێرانی لەسەری ڕێککەوتوون .

لایەنی ئێرانی ستایشی هەوڵەکانی لیژنەی باڵای عێراقی کرد، کە ئەرکی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتی پێسپێردراوە، خواستی خۆی دەربڕی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کارکردن لەگەڵ لایەنی عێراقی لە بواری ئاسایشی سنوورەکاندا، بەو پێیەی ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو، کە ئەنجامێکی گرنگی لێکەوتەوە و لە ماوەی کورتدا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی هەبوونی بەئاگابوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی پەرەسەندنی بەردەوام لە ناوچەکەدا کردەوە، بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە فراوانبوونی ململانێكە بپارێزن.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر