ئەفسەرێک لە کاتی دەوامدا لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەفسەرێکی پۆلیس لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و چاوەڕوان دەکرێت لایەنە پەیوەندیدارەکان دوای لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدەن.