جێفری هۆشداری لە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەدات





جەیمس جێفری، نێردەی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سوریا، هۆشداریی دەدات لە هەر جۆرە کشانەوەیەكی ئەمریکا لە سوریا و ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووبدات، ئەوە سوودی بۆ نەیارانی ئەمریکا دەبێت و زیان بە هاوپەیمانەکانی دەگەیەنێت.

میدیاکانی ڕۆژئاوا و عەرەبی باسیان کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا دەكرد دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەروەها ناوبراو لە چەندین بۆنەی پێشوودا باسی گەڕانەوەی سەربازانی ئەمریکای بۆ وڵات دەكرد.

جەیمس جێفری لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ” میدڵ ئێس ئای” ڕایگەیاند، “هەنگاوێکی لەو شێوەیە لێکەوتەی خراپی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە “هەڵەیەکی گەورە دەبێت، چونکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێران و ئەسەد و بۆشایییەک دروست دەکات، کە زیان بە هاوبەشەكانمان دەگەیەنت، لەنێویاندا تورکیاش”.

کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەردەبنەوە
پێت کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەردەبنەوە
ئێران: هەوڵی کوشتنی ترەمپ هیچ بنەمایەکی راستی نییە
دوات ئێران: هەوڵی کوشتنی ترەمپ هیچ بنەمایەکی راستی نییە
پەیوەنیدر