“ڕووسیا و چین هەژموونى ئەمریكا ڕەتدەكەنەوە”



وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، رایگەیاند لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی چین، چین گانگ “هەوڵەكانی ئەمریكا و مانگە دەستكردەكانی بۆ سەپاندنی هەژموون بەسەر پرسەكانی جیهان و هەوڵەكانی رێگرتن لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا-چین رەتكردووەتەوە”.

لەو راگەیەندراوەی كە لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە بڵاو كراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لاڤرۆڤ لەگەڵ هاوتا چینییەكەی، چین گانگ كە تازە دەستی بەكار كردووە، خۆشحاڵی خۆیان لە بەرامبەر خێرا بەرەوپێشچوونی دیالۆگی سیاسیی دووقۆڵی و هەماهەنگی دەربڕیوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە كە لە میانی پەیوەندییەكەدا تاوتێی بابەتە هەنووكەیی جیهانی و ناوچەییەكان كراوە و تێیدا هاتووە:

“جەخت لەوە كراوەتەوە كە هەوڵەكانی ئەمریكا و مانگە دەستكردەكانی بۆ سەپاندنی هەژموون بەسەر پرسەكانی جیهان و بۆ ئەم مەبەستەش هاندان بۆ پێكدادان لە پەیوەندییەكانی نێوان رووسیا و چین، دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی، هەوڵەكانی سەپاندنی سزا لە لایەن رۆژئاواوە و هەوڵەكانی سنوورداركردنی پێشكەوتنی وڵاتەكانمان لەگەڵ ئیدارە ناشەرعییەكان رەتكراوەتەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە یەكگرتوویی هەڵویستی مۆسكۆ و پەكین بۆ پرسە سەرەكییەكانی گەشەسەندنی جیهان كراوە و جەخت لەوە كراوەتەوە كە گفتوگۆی بونیاتنەر و هەماهەنگیی دووقۆڵی لە (BRICS) كە لە نەتەوەیەكگرتووەكان، رووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقا پێكهاتووە، رێكخراوی هەماهەنگیی شانگهای، گرووپی , G20، یەكێتی وڵاتانی باشووری رۆژهەلاتی ئاسیا (ASEAN) و پلاتفۆرمەكانی دیكە هاوبەشی و متمانە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەو دەكات.

سوێد دژی توركیا وەستایەوە
پێت سوێد دژی توركیا وەستایەوە
هاوكارییەكان بۆ سووریا بەردەوام دەبن
دوات هاوكارییەكان بۆ سووریا بەردەوام دەبن
پەیوەنیدر