لیژنەی فەتوا ڕوونكردنەوە لەسەر مارەیی هاوسەرگیری دەدات



مامۆستایەکی ئاینی لە لیژنەی فەتوای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ژنان دەتوانن لە شوێنی زێڕ، قورئانێک یان عەمرەیەک بکەنە مارەیی، چونكە دەڵێت: لە ئیسلامدا مارەیی لەسەر یەك بابەت دیاری نەكراوە.

مامۆستا نوری، مامۆستای ئایینی و ئەندامی لیژنەی فەرتوای هەولێر ڕایگەیاندووە، بەهۆی گرانی نرخی زێڕەوە دەكرێت بڕێكی كەمتر زێڕ بۆ كچان بكرێت لەكاتی هاوسەرگیری و دەكرێت مارەییەكە قورئانێك یان عومرەیەك بێت.

ڕاشیگەیاند، ڕازی زۆرینەی زانایانی ئایینی لەسەر مارەیی ئەوەیە، كە هیچ بڕێك دیاری نەكراوە لە شەرعدا بۆ مارەیی، بۆیە دەكرێت هەر شتێك بكرێت بە مارەیی، كە بوونی هەبێت و نرخی هەرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە مەزهەبی ئیمامی حەنەفیدار ئەوە هاتووە، كە ئەو شتەی دەكرێت بە مارەیی نابێت بەهاكەی لە 10 درهەم كەمتر بێت.

جەختیشی كردەوە، لە ئلیینی ئیسلامدا دیاری نەكراوە چی بكرێت بە مارەیی، گرنگ ئەوەیە هەردوولا پێی ڕازی ببن، بۆیە كە ئێستا زێڕ گرانە دەكرێت بڕێكی كەمتر یان شتێكی دیكە بكەنە مارەیی

 

هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكراكرا
پێت هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكراكرا
تەیف سامی پارە نانێرێت و مووچە زیاتر دوادەكەوێت
دوات تەیف سامی پارە نانێرێت و مووچە زیاتر دوادەكەوێت
پەیوەنیدر