هاوكارییەكان بۆ سووریا بەردەوام دەبن



نەتەوەیەكگرتووەكان گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكانی لە ڕێگەی توركیاوە بۆ سووریا بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە درێژكردەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەو بڕیارەی بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە درێژكردەوە كە رێگە بە بەكارهێنانی دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو دەدات لە توركیا بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ باكووری خۆرئاوای سووریا .

ئەنجوومەنەكە كە لە ١٥ ئەندام پێكهاتووە، بە كۆی دەنگ بڕیارەكەی پەسەند كرد كە رێگە بە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی تا ١٠ی تەمووز بۆ نزیكەی چوار ملیۆن كەس لە رێگەی توركیاوە، دەدات.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، نزیكەی ١٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەس (بەرزترین ژمارەیە لە دەستپێكی شەڕی ناوخۆی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١١) لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێویستیان بە پاراستن و هاوكاری مرۆیی دەبێت.

بەگوێرەی رەشنووسی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ٢٠١٤دا پەسەندی كردووە، هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ناوچەكانی باكووری خۆرئاوای سووریا، دەنێردرێت.

لە ئێستادا هاوكاری خۆراك و دەرمان تەنها لە رێگەی دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو-ەوە دەگەیەنرێتە باكووری خۆرئاوای سووریا.

 

“ڕووسیا و چین هەژموونى ئەمریكا ڕەتدەكەنەوە”
پێت “ڕووسیا و چین هەژموونى ئەمریكا ڕەتدەكەنەوە”
بوومەلەرزەیەك ئیندۆنیزیای هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەك ئیندۆنیزیای هەژاند
پەیوەنیدر