گەردونناسێک یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکات



بەپێی لێکدانەوەی گەردونناسێکی کورد، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە ساڵی نوێوە و 1ی ئازاری 2025 دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ساڵی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە ڕۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.

وتیشی: بۆ ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت

بە وتەی ئەو شارەزای گەردونییەی هەرێم، جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو لە 30ی ئازاری 2025 بۆ 31 مانگ دەمێنێتەوە، چونکە ڕۆژی 29ی ئازاری 2025 لە کاتژمێر 13:57:47s دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە.

بە وتەی ئەوشارەزای گەردونیە، ئەگەر حکومێک بڕیاری لەسەر دا بە ئامێری زۆر تایبەتی گەردوونناسی لە ڕۆژی 29ی مانگی ئازار، وتیان مانگ بینراوە، ئەوسا مانگ تا کاتی بانگی ئێوارە تەمەنی نزیک چوار کاتژمێرو نیو دەبێت، بۆ ڕۆژی دوایی 30 ئازار ئەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەگەر بڕیاری لیژنەی فەتوا بە هۆی کەمی تەمەنی لە دایک بوونی مانگ مانەوەی لە نێو تیشکی خۆرو یان خراپی کەش و هەوا بڵێن مانگ نەبینراوە، ئەوە بۆ ڕۆژی 30ی ئازار ناکرێت بە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

باسی لەوەشکرد: مانگ ئێوارەی ڕۆژی 30 ی مانگ دەتوانرێت لە تەمەنی مانگ 28بۆ 29کاتژمێر لە دایک بوو زۆر بەئاسانی دەبینرێت، لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دواتر بۆ ڕۆژی 31ی مانگی ئازار بە بڕیاری کۆتایی دەبێت، دەکرێت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی داهاتوو لە بەینی 29بۆ 30 ڕۆژ دەمێنێتەوە.

لە سلێمانی زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
پێت لە سلێمانی زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
دوات بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر