بوومەلەرزەیەك ئیندۆنیزیای هەژاند



 

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٧،٦ پلە پارێزگای مالوكوی لە ئیندۆنیزیا هەژاند.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆژی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گوڕی بوومەلەرزەكە ٧،٦ پلە بووە و ناوەندەكەی كەنارەكانی باكووری خۆرئاوای دوورگەكانی تانیمبار لە پارێزگای مالوكو بووە.

بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٩٥،٢ كیلۆمەتردا روویداوە.

لە ئیندۆنیزیا دوای بوومەلەرزەكە، هۆشداریی تسونامی درا.
لەبارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانەوە هیچ زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.

هاوكارییەكان بۆ سووریا بەردەوام دەبن
پێت هاوكارییەكان بۆ سووریا بەردەوام دەبن
گرژییەكانی بەڕازیل هێوربوونەوە
دوات گرژییەكانی بەڕازیل هێوربوونەوە
پەیوەنیدر