نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گەیشت



سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، شاندی وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێم لە بەغدان و بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، بەپێی زانیارییەکانیش لە ماوەی دوو رۆژدا بەغدا چەردەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و گفتوگۆکانی شاندەکە لەگەڵ دیوانی وردبینی لە وەزارەتی دارایی سەبارەت بە مووچەی مانگی 10ی هەرێم بەردەوامن.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بڕی ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێم داوای دەکات بۆ مووچە زیادی کردووە و هەر ئەوەش هۆکار بووە بۆ دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە، بەدەر لەوەش کێشە لە ناردنی بڕی دیاریکراوی داهاتی ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی مووچە بوون.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد: لە ماوەی دوو رۆژدا بەغدا چەردەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی هەرێم دەکات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیار دینارە.

بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
پێت بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەسرور بارزانی: گرنگە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت
دوات مەسرور بارزانی: گرنگە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت
پەیوەنیدر