مەسرور بارزانی: گرنگە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، گرنگە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت.

بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

باسی لەوەشکردووە، “سوپاسی باڵیۆزمان کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە. هەروەها بە پێزانینەوە ئاماژەمان بە هاریکاری و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرد”.

ئەوەش هاتووە: “باڵیۆزی ژاپۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە”.

دەشڵێت: “سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو”.

نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گەیشت
پێت نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 گەیشت
کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی ڕەوانەی دادوەری هەڵبژاردن کردووە
دوات کۆمیسیۆن وەڵامی 28 تانەی ڕەوانەی دادوەری هەڵبژاردن کردووە
پەیوەنیدر