30 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت



قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک تیروپشک بۆ 30 هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە زاری سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڵاویکردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان خێرا کردووە، بەشێوەیەک ڕۆژانە لە 08:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 09:00ی شەو فایلەکان ڕێک دەخرێن و ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.

ڕوونیشکردەوە کە قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەم ڕۆژانە دەستپێدەکات، لەمەدوا هەرجارەو تیروپشک بۆ دەیان هەزار ناو دەکرێت و چیتر تیروپشک کردن بۆ هەزار و دوو هەزار و سێ هەزار ناو نامێنێت.

سەربەست مەولود ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا بەلایەنی کەمەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک تیروپشک بۆ 30 هەزار ناو دەکرێت، واتە هەر پارێزگایەک 10 هەزار کەس.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانیدا هاتووە، سەرەتا بڕیار بوو زەوی بە نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بدرێت، بەڵام نزیکەی 400 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 350 هەزار کەس مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە. سەربەست مەولود دڵنیایی دا لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەتوانرێت پارچە زەوی زیاتر ئامادە بکرێن، بۆیە هیچ فەرمانبەرێکی شایستە بێبەش نابێت.

تورکیا ١٧ جار هێرشی کردە سەر چیای مام ڕەشا
پێت تورکیا ١٧ جار هێرشی کردە سەر چیای مام ڕەشا
پارتی سۆسیال دیموکرات: ئامادەین بەشداری لە حکومەتدا بکەین
دوات پارتی سۆسیال دیموکرات: ئامادەین بەشداری لە حکومەتدا بکەین
پەیوەنیدر