قائیمقامی چەمچەماڵ داوایەک لە ئەنجومەنی گوندەکان و گوندنشینانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکات



گفتوگۆ لەسەر زیادەڕۆیی سەر تۆڕی کارەبا کرا
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕەمک ڕەمەزان, قائیمقامی چەمچەماڵ لە دیوانی قائیمقامیەت بە ئامادەبوونی هێمن بەهجەت, بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر لەگەڵ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی کۆبونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری یاسایی قائیمقامیەت ئامادەی بوو باس لەبابەتی زیادەڕۆیی کردن بۆسەر تاوەرو هێڵەکانی کارەبا کرا لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر، هاوکات بڕیاردرا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکرێت و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
لەوچوارچێوەیەشدا قائیمقامی چەمچەماڵ داوا لە ئەنجومەنی گوندەکان و گوندنشیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکات، لەکاتی بینینی هەر زیادەڕۆییەک بۆسەر تاوەر وهێڵەکان کارەبا هێزە ئەمنیەکان و ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکان ئاگادار بکەنەوە.
بەدەل بەرواری: ساختەکارییەکەی هەڵبژاردن زۆر بە شارەزایی کراوە، بۆیە بەڵگەمان نییە بۆ سەلماندنی
پێت بەدەل بەرواری: ساختەکارییەکەی هەڵبژاردن زۆر بە شارەزایی کراوە، بۆیە بەڵگەمان نییە بۆ سەلماندنی
عەبدولستار مەجید، پاشەکشێ لە بڕیاری نەچوونە پەرلەمان ناکەین
دوات عەبدولستار مەجید، پاشەکشێ لە بڕیاری نەچوونە پەرلەمان ناکەین
پەیوەنیدر