فەرمانگەیەکی تر لەهەرێم کرایەوە



سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كرد له‌دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه‌

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 7/11/2024 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كرد له‌دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پاش ته‌واو بوونی پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌واوی ستافی فه‌رمانگه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی به‌ش و هۆبه‌كان.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ فه‌رمانگه‌ی ناوبراو خوازرا له‌كاره‌كانیاندا به‌تایبه‌ت كه‌ جیهان به‌گشتی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانیدایه‌ ، هه‌روه‌ها باس له‌ته‌واوی په‌یكه‌رو كاری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌گشتی و فه‌رمانگه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌تایبه‌تی كرا.

 

هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکات
پێت هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکات
پەروەردە بۆ دڵنیایی و جۆری بڕیاریدا
دوات پەروەردە بۆ دڵنیایی و جۆری بڕیاریدا
پەیوەنیدر