سەعدی پیرە: بۆپێکهێنانی حکومەتی نوێ پرۆژەی خۆمان هەیە



وتەبێژی یەکێتی لەبارەی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم زانیاری ئاشکرادەکات و دەڵێت” پرۆژەی خۆمان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ”.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ماڵپەری تایبەتی حزبەکەی ڕاگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەنگاوەکانای بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستپێدەکات ولەم چوارچێوەیەشدا یەكێتی بۆ گفتوگۆككردن لەگەڵ لایەنەكان لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكهێناوە.
وتیشی، یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خۆی هەیەو لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، هاوكات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەكانی دیكەش دەكات.

پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیداری مێری ڕایگەیاندبوو “تا ئێستا بڕیاريان نەداوە حكومەت لەگەڵ كێ پێكدەهێنین، بەڵام یەكێتی پەرۆشە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارو تەندروست و دامەزراوە حكومییەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت.”.
هاوکات قوباد تاڵەبانی لەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ ژمارەیەك لەدیپلۆماتكاران لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات: “ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان”.

رۆژی 20ی 10ـی 2024، دوای شەش ساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەبەشداری 136 لیست و 1191 كاندید بەڕێوەچوو و بەشێک لە لایەنەکان دوای دەرچوونی ئەنجامی فەرمی لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڕیاریاندا بەشداری پەرلەمان و حکومەت نەکەن و داواشدەکەن ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ڕەتبکرێتەوە.

سەرژمێری گشتی بودجەی هەرێم دیاریدەکات
پێت سەرژمێری گشتی بودجەی هەرێم دیاریدەکات
یەکێتی ئەوروپا: هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕێکوپێک بوو
دوات یەکێتی ئەوروپا: هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕێکوپێک بوو
پەیوەنیدر