تەندروستی بۆ دانیشتووانی شارەزوور: ئاو بکوڵێنن ئینجا بەکاریبێنن



ژمارەی تووشبووانی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور زیادیکرد و تەندروستیش داوا لە هاوولاتییان دەکات ئاو بکوڵێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەیەکی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە، سەردانی شارەزووری کرد.

لیژنەکە بە ڕێژەی 80٪ گەیشتووتە ئەو بڕوایەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە بگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی ئاوی لافاو و باراناوی چەند ڕۆژی ڕابردوو تێکەڵی ئاوی خواردنەوە بووە.

داواشیان لە هاووڵاتییان کرد ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و ئاو بکوڵێنن، ئینجا بۆ خواردنەوە و خواردن بەکاریبهێنن.

بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا زیاتر لە هەزار هاووڵاتی لە شارەزوور بە هۆی ئاوی پیسەوە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون.

یەکێتی ئەوروپا: هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕێکوپێک بوو
پێت یەکێتی ئەوروپا: هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕێکوپێک بوو
ئومێد خۆشناو: سۆشیال میدیا بووەتە بەڵا
دوات ئومێد خۆشناو: سۆشیال میدیا بووەتە بەڵا
پەیوەنیدر