تا ئێستا مەترسییەکانی دەرزی تێکەڵەت زانیوە؟



دەرزی تێکەڵە بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو ماددە یان زیاتر و بەکارهێنانی بۆ نەخۆش، بەبێ بوونی هیچ سەرچاوەیەکی زانستی.

بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە، دیاردەیەکی زۆر باوە لەناو کۆمەڵگەی کوردی، زۆرن ئەوانەی دەرزی تێکەڵە بەکاردەهێنن و بە چارەسەرێکی گرنگی دەزانن، بەڵام ئەم کارە لەلای پزیشک و کەسە شارەزاکانی بواری پزیشکی ئەنژام نادرێت، بەڵکوو لە نۆرینگە نافەرمییەکان و لەلایەن کەسی ناشارەزاوە ئەنجام دەدرێت.

لێرەدا دوو دەرمان تێکەڵ دەکرێت و بەشێوەی دەرزی دەدرێت له نەخۆشەکە. تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرمانە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە داهاتوودا کاریگەرییە خراپەکانی دەردەکەون.

دەرزی تێکەڵە چەن جۆری هەیە و چی دەرمانێک تێکەڵ دەکرێن ؟

لە زۆربەی کاتەکاندا دەرزی ڤۆڵتارین و دیکادرۆن بەیەکەوە تێکەڵ دەکرێن، زۆر جار ئەمۆکسیلین یان دەرزیەکی تری دژە هەوکردنیش لەگەڵیان تێکەڵ دەکرێ ، هەندێک جاریش دەرزی ڤیتامین بی یان ناسراوە بە (دەرزی قووەت) لەگەڵیان تێکەڵ دەکرێ.

ئەم جۆرە دەرزییە بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەڵامەت و تاو لەرزو قوڕگ ئێشە و تەشەنوج و ئازاری جەستە بەکاردێت.

بۆ نەخۆش دەیەوێت ڕاستەوخۆ دوای تێکچونی تەندروستی دەرزی تێکەڵە بەکاربهێنێت؟

لەبەر ئەوەی دوای ماوەیەمی کورت لە لێدانی دەرزیەکە، نەخۆش هەست بە باشبوون دەکات و گومان دەکا بەتەواوی چاک بۆتەوە.

بەڵام بەپێچەوانەوە چونکە نیشانەکانی نەخۆشییەکە زۆر بە خێرایی دەردەکەونەوە، ئەمەش زیاتر کاریگەرییەکانی وەک ماسکێکە و دوای نەمانی کاریگەری دەرمانەکان، نیشانەکان دەگەڕێنەوە ئەمەش ڕەنگە نەخۆش روبەڕوی زۆر ڕوداوی نەخوازراو و مەترسیدار بکاتەوە.

 

کاریگەرییە خراپەکانی  دەرزی تێکەڵە چییە؟

تێکەڵکردنی دەرمان شتێکی زانستی نیە، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی کارلێک کردنیان لەگەڵ یەک، هەرکات نەخۆش دوو جۆر دەرزی هەبوو، پێویستە دەرزیەکان بە جیا بەکاربهێنێت، بە دوو سرنجی جیاواز.

لە گرنگترین کاریگەرییەکانی لە جەستەدا ڕوو دەدەن بریتین لە:

  • دروست بونی ئازاری توندی گەدە.
  • ئازاری گورچیلەکان.
  • کەمبوونەوەی بەرگری جەستە.
  •    بوونی ئازار لە شوێنی دەرزی لێدان کە وائەکات نەخۆش توانای جووڵەی نەبێت.
  •  دروست بونی گرێ لە شوێنی دەرزی بەهۆی تێکەڵ نەبوونی دەرمانەکان.
  •  تووش بوون بە گەشکە.
  •  ژەهراوی بوونی جگەر.
  •  بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە.
  •  لەهەمووی خراپ تر ئالودەبوونە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.
  •  قەڵەو بوون بەهۆی زۆر بەکارهێنان.
  •  بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە،

ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.

عەبدولستار مەجید، پاشەکشێ لە بڕیاری نەچوونە پەرلەمان ناکەین
پێت عەبدولستار مەجید، پاشەکشێ لە بڕیاری نەچوونە پەرلەمان ناکەین
تی بی ئای و هەژماری من ڕێککەوتن
دوات تی بی ئای و هەژماری من ڕێککەوتن
پەیوەنیدر