لە دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ دوو هەزار و 643 دۆلار دابەزی.
لە دوێنێوە کە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردووە و لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە.
پێشبینی دەکرێت سیاسەتەکانی ترەمپ ببنە هۆی بوژانەوەی کەرتی ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەش خواستی وەبەرهێنەر و بازرگانانی لەسەر پشکە ئەمریکییەکان زیادکردووە و بەهای دۆلاریان بەرزکردووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو هەڵکشانە بەهێزەی بەهای دۆلاریش بازرگانان پشتیان لە زێڕ و ڕوویان کڕینی پشکەکانی ئەمریکا کردووە، ئەوەش وایکرد نرخی زێڕ دابەزینی گەورە تۆمار بکات.