محەمەد شیاع سودانی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە تەرخان دەکات



محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندیدا بە ناردنی بڕی 2,325 دوو ملیار و سێ سەدو بیست وپێنج ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە.

لەوبارەیەوە پەرلەمانتار غەریب ئەحمەد, پەڕلەمانتاری عێڕاق لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند : دوابەدوای داواكاری و بەدواداچونەكانمان سەبارەت بە ڕەزامەندی محمد شیاع السودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ (تخصیص) كردنی بودجەی پێویست بۆ دابین كردنی ئامێرو پێداویستیە پزیشكیەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە (الأجهیزة والمستلزمات الطبیة) سوپاس بۆ خوا رەزامەندی درا لەسەر ناردنی بڕی (2,325) دوو ملیار و سێ سەدو بیست وپێنج ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستیەكانی نەخۆشخانەكە.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە تایبەتە بە فریاکەوتن و حاڵەتی کتوپڕ و ئەو ڕوداوانەى کە پێویستیان بە فریاکەوتنی خێرا هەیە و پێک دێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و هۆڵى داخڵبوون و فریاکەوتن.

جێگەی ئاماژەیە ئەم نەخۆشخانەیە لەسەربودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی حکومەتی عێڕاق و بەتایبەتیش لەسەرپشکی بودجەی قەزای ڕانیە دروست کراوە.

سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
پێت سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
تەکنەلۆژیای دوانە دیجیتاڵی چییە؟ چۆن دەتوانین سوودی لێ ببینین؟
دوات تەکنەلۆژیای دوانە دیجیتاڵی چییە؟ چۆن دەتوانین سوودی لێ ببینین؟
پەیوەندیدر