شێوازی خەوتن.. باشی و زیانەکانی و بزانە كامەی بۆ تۆ دەگونجێت



شارەزایان دەڵێن، باشترین شێوازی خەوتن ئەو شێوازەیە، کە مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی دەکات، بەڵام دکتۆر هارلی گرینبێرگ، بەڕێوەبەری سەنتەری تێکچوونەکانی خەوی نۆرسوێڵ لە نیویۆرک لە ئەمریکا ڕوونیدەکاتەوە، هەندێک شێوازی خەوتن بۆ ئەو کەسانە گونجاوترە، کە بەدەست هەندێک تەندروستییەوە دەناڵێنن.

دامەزراوەی خەوتنی ئەمریکی، کە بارەگاکەی لە شاری سیاتڵ-ە کۆمەڵێک پێشنیاری پێشکەش کردووە بۆ دیاریکردنی شێوازی خەوتن، کە لەگەڵ هەر تاکێکدا بگونجێت بەپێی باری تەندروستی و تایبەتمەندییە جەستەییەکانی، هاوکات سوود و زیانەکانی هەر شێوازێك دەخاتە ڕوو.

خەوتن لەسەر پشت:
ئەو دامەزراوەیە دەڵێت، خەوتن لەسەر پشت یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت و مل دەدات، پاڵپشتی بڕبڕەی پشت دەکات، کەڵەکەبوونی شلەمەنی لەش کەمدەکاتەوە، ئەگەری چرچبوونی دەموچاو کەمدەکاتەوە.

لەلایەکی ترەوە خەوتن لەسەر پشت ئەگەری گیرانی کۆئەندامی هەناسەدان زیاد دەکات بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست هەناسە تەنگی یان خیزەخیزی سنگەوە دەناڵێنن و گەڕانەوەی ترشەڵۆک زیاد دەکات، هەروەها فشارەکانی هێزی کێش زیاد دەکات، کە هەناسەدان قورس دەکات، بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنێت.

خەوتن لەسەر دەم “گەدە”:
سەبارەت بە خەوتن لەسەر دەم “گەدە”، دامەزراوەکە لە ڕاسپاردەکانیدا کە لەلایەن ماڵپەڕی (هیلپ دای)ەوە گواستراوەتەوە، کە تایبەتە بە توێژینەوەی پزیشکی، ڕوونیکردووەتەوە، کە یارمەتی کردنەوەی بۆری هەناسە دەدات، بەڵام فشاری کێشکردن لەسەر بڕبڕەکانی پشت زیاد دەکات، ئەمەش وا دەکات هەناسەدان پێویستی بە بڕێکی زیاتر هەبێت لە هەوڵدان و پشتگیری بۆ مل و پشت کەمدەکاتەوە بە بەراورد لەگەڵ شێوازەكانی تری خەوتن، هەروەها بە دۆخێکی ناڕەحەت دادەنرێت لە کاتی دووگیانیدا.

خەوتن لەسەر لاتەنیش:
ڕوونی کردەوە، خەوتن لەسەر لایەک یارمەتی ڕاستکردنەوەی بڕبڕەی پشت دەدات و گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی ئەگەر بالیف بۆ پشتگیری بەکاربهێنرێت.

ئەم دۆخە ترشەڵۆکی کەم دەکاتەوە و ئەگەری هەناسە تەنگی لە کاتی خەودا کەمدەکاتەوە.

دامەزراوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە، کە خەوتن بە لایەکدا فشار لەسەر بڕبڕەی پشت و ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە کەمدەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ خانمانی دووگیان و گەورەساڵانی بەتەمەن.

سەبارەت بە زیانەکانی خەوتن بە لایەک، فشار لەسەر شان زیاد دەکات، واتە بۆ ئەو کەسانە ناگونجێت کە بەدەست ئازارەوە دەناڵێنن لەم ناوچەیەدا، هەروەها بەشدارە لە زیادبوونی چرچ و لۆچی دەموچاو.

وادەی خستنەكاری كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت وادەی خستنەكاری كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو هەرێم ڕاگەیەنرا
مەسعود بارزانی:ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە
دوات مەسعود بارزانی:ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە
پەیوەنیدر