لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سلێمانی 6 كەس بریندار بوون



لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی دۆڵەڕووت- مێرگەپان، نزيك گوندی (قوڵقوڵە) شەش کەس بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، لە سەر ڕێگەی مێرگەپان و نزیک گوندی قزلەر، پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان پیکاب و کۆرۆلای تایبەت ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بریدار بوون، برینی سیانیان سەختە.

بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا سەرجەم بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیداری ئوتومبیلی جۆری نیسان پیکاب و بەداخەوە لەم ڕووداوەدا (٦) کەس برینداربوون،کە سەرنشینی هەردوو ئوتومبیلەکە بوون.

مەسعود بارزانی:ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە
پێت مەسعود بارزانی:ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە
لە كەرەج 7 بەندكراو لەسێدارەدران
دوات لە كەرەج 7 بەندكراو لەسێدارەدران
پەیوەنیدر