بە دەرچوونی ترەمپ نرخی زێڕ شكا



دوابەدوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا و ڕاگەیاندنی سەروتنی دۆناڵد ترەمپ، نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهاندا دەستی بە دابەزین کرد و کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دروست کرد.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 6ی 11ی 2024، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهاندا بە دوو هەزار و 743 دۆلار كرایەوە، بەڵام لەكاتی نیوەڕۆدا و لەگەڵ دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكی ئەمریكا نرخەكەی دابەزی و ئێستا بە 2 هەزار و 660 دۆلارە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ شكاوە و ئێستتا یەك ئۆنسە دابەزیوە بۆ 2 هەزار و 660 دۆلار و بەو هۆیەوە نرخی یەك لیرەی عەیارە 21 دابەزیوە بۆ 572 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 653 هەزار دنیارە و عەیاری 21 بە 572 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 488 هەزار دینارە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بۆ سەروو 2 هەزار و 740 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بەهۆی دەرچووونی دۆناڵد ترەمپەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نرخەكەی شكا، ئەوەش بەهۆی كاریگەری ئەو بەڵێنانەی ترەمپ داویەتی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا و فەلەستین و بەرقەرار كردنی ئاشتی.

سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
پێت سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
سودانی پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد
دوات سودانی پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد
پەیوەنیدر