سودانی پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد



سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی بردنەوەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ کرد.

سودانی لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی، ئێمە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و جێگری سەرۆک جەیمس دەیڤید ڤانس، و گەلی ئەمریکا دەکەین لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتەدا، و پابەندبوونی پتەوی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بناغەکانی ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش دووپات دەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەم قۆناغە نوێیە سەرەتای قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بێت لە چەندین بواردا، کە لەسەر بنەمای برەودان و پێشکەوتن و گەشەپێدانی بەردەوام و سوود گەیاندن بە دوو گەلی دۆست دامەزراوە”.

بە دەرچوونی ترەمپ نرخی زێڕ شكا
پێت بە دەرچوونی ترەمپ نرخی زێڕ شكا
ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک
دوات ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک
پەیوەنیدر