وتەبێژی ئێران: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بژێوی هاووڵاتیانی ئێرانی نابێت



وتەبێژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و کاریگەری لەسەر بژێوی خەڵک و ژیانی هاووڵاتیانی ئێرانی نابێت”.

ئەمرۆ چوارشەممە، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکوومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە، سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی جێگیرن و بە گۆڕینی خەڵک بە کەسانی دیکە گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا نایەت ئێمە پێشتر ئامادەکاری پێویستمان کردووە”.

موهاجیرانی ئاماژەی بەوەشدا، “ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئێران نابێت، لە کاتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزمترین ئاستی پێوانەیی”.

تا ئێستا ترەمپ لە کۆی 270 دەنگی هەڵبژاردن کە پێویستە بەدەستی بهێنێت، بۆ ئەوەی ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، 277 دەنگی بەدەستهێناوە.

ترەمپ هەڵوێستی توند بەرامبەر ئێران دەگرێتەبەر. لە ساڵی 2018 بڕیاریدا بە شێوەیەکی تاکلایەنە ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بکشێتەوە، هەروەها سزای توندی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک
پێت ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک
سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن
دوات سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن
پەیوەندیدر