سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن



سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ دەکەن بۆ سەرۆکی ئەمریکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن”.

دەشڵێت: “چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا”.

هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دەرچوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

مەسرور بارزانی دەشڵێت: “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی قووڵکردنەوەی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، و پێکەوە کارکردن بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەم”.

دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە وتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد و خۆی وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.

وتەبێژی ئێران: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بژێوی هاووڵاتیانی ئێرانی نابێت
پێت وتەبێژی ئێران: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بژێوی هاووڵاتیانی ئێرانی نابێت
سودانی دەربارەی خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بڕیاری دا
دوات سودانی دەربارەی خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بڕیاری دا
پەیوەندیدر