ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر کەسێکدا دەرکرد بە تاوانی پێدانی ناسنامە بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی داعش.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “تاوانبارەکە ناسنامەی باری شارستانی بۆ ئەندامانی داعش دەرکردووە لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەک، بە سود وەرگرتن لە کارەکەی وەک فەرمانبەر لە بەشی باری شارستانی کەرکوک”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگە هەموارکراوەکانی بڕیارنامەی 160/دووەم/1ی ساڵی 1983 دەرچووە”.