كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت



لە سبەینێوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، لەم مانگەدا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و ئەو ناوچانەی ماون پەڵە دەدات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمشەو و سبەینێ‌ چوار شەممە و ڕۆژانی تر کەشوهەوا بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە و بەرزە پەستانێکی ئەوروپا کاردەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە ئاسمانی ناوچەکان تاهەفتەیەكی تر بەگشتی ساماڵ و خۆرەتاوی دەبێ.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەڕۆژانی داهاتوودا لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش لەسەرخۆدەبێت بەهۆی بوونی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەکانمان و ڕۆژانی داهاتوو بەراورد بە ئەمڕۆ تاڕادەیەک گەرمتر دەبێت، بەڵام شەوانە و بەیانیان بەتایبەتی هەست بە سەرما دەکرێت.

وتیشی، “لەم مانگەدا بۆ ئیدارەی ڕاپەرین و لایەنی کەم زۆرینەی ئەو ناوچانەی تر، كە ماون و پەڵەی نەداوە، بارانی پەڵە هەیە”.

نرخێکی نوێ بۆ بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێم دیاری دەکرێت
پێت نرخێکی نوێ بۆ بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێم دیاری دەکرێت
لە مانگێكدا زیاتر لە 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
دوات لە مانگێكدا زیاتر لە 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
پەیوەنیدر