محەمەد حاجی مەحمود: بردنەوەی ترەمپ دەبێتە کارەسات بۆ ئەمریکا



سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان دەربارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وەک خودی خۆم حەز بەوە دەکەم کامالا هاریس سەرکەوێت، پێشبینیش دەکەم هاریس بیباتەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان ڕایگەیاند، هاریس و ترەمپ لە یەکەوە نزیکن، بەڵام هاریس نزیکە لە بوون بە سەرۆک، چونكە دەرچوونی کامالا هاریس خزمەت بە ئەمریکا دەکات، بەڵام بردنەوەی ترەمپ دەبێتە کارەسات بۆ ئەو وڵاتە.

ڕوونیشی كردەوە، کامالا هاریس لەبەر ئەوەی ڕەشپێستە، ڕەشپێشتەکانی ئەمریکا و بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەنگی پێ دەدەن، بەڵام سەرمایەدارەکانی ئەمریکا، دەنگ بە ترەمپ دەدەن، ئەمەش وا دەکات کێبڕکێ و ململانێکە قوڵتر بکاتەوە.

وتیشی، “وەک خودی خۆشم حەز بەوە دەکەم کامالا هاریس سەرکەوێت، پێشبینیش دەکەم هاریس بیباتەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، بە بەردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە، بۆیە دەبێت ئەمریکییەکان خۆشیان ئەوە بزانن.

نرخی پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکاران دیاریکرا
پێت نرخی پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکاران دیاریکرا
ئەو کەسەی دەیوت “هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەم بکڕێت ژنەكەی دەمرێت” دەستگیرکرا
دوات ئەو کەسەی دەیوت “هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەم بکڕێت ژنەكەی دەمرێت” دەستگیرکرا
پەیوەنیدر