ئەو کەسەی دەیوت “هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەم بکڕێت ژنەكەی دەمرێت” دەستگیرکرا



دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆ و لێدوانێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە نێو پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر، خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی دەبڵ كابینە “پیكاب”ەكە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، كە بانگەشەی ئەوەی دەكرد هەر كەسێك ببێتە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە بە گرنتی هاوسەرەكەی دەمرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، چەند گرتە ڤیدیۆ و لێدوانێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە نێو پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر بڵاوبووەوە، كە تیایدا كەسێك باسی لەوە دەكرد، “ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب 22 جار فرۆشراوە و ئەو كەسانەی، كە كڕیویانە سەرجەمیان خێزانەكانیان مردوون”.

هەروەها ئەو كەسە بانگەشەی ئەوەشی دەكرد، كە پیكابەكە بە نرخێكی بەرز دەفرۆشێت، یان بە كرێی دەدات.

میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، لەسەر داواكاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لە ڕێگەی داواكاری گشتییەوە بە تۆمەتی بێڕێزكردن بە ئافرەتان، خاوەنی پیكابەكە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، هەروەها فەرمانی دەستبەسەرداگرنتی ئۆتۆمبێلەكەشی دەرچوو.

محەمەد حاجی مەحمود: بردنەوەی ترەمپ دەبێتە کارەسات بۆ ئەمریکا
پێت محەمەد حاجی مەحمود: بردنەوەی ترەمپ دەبێتە کارەسات بۆ ئەمریکا
قوباد تاڵەبانی: پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌
دوات قوباد تاڵەبانی: پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ قۆناغی ئاینده‌ هه‌یه‌
پەیوەنیدر