بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دوو كەس لە گوندی كانی سارد لەسەر هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیر كراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/١١/٥ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( کانی سارد ) ، لە ئەنجامدا ( ٢ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی بیر هەڵکەندنی نایاسایی دەستگیر کران.
ڕاشیگەیاندووە، دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و ( ٦ ) بۆری و ( ١ ) غەرتاسی ئاو.
جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراو ەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .